وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردنەوەی خوێندنگەیەکی ئەلیکترۆنی حکومی راگەیاند

وەزیری پەروەردەی عێراق لە رێوڕەسمێکدا کردنەوەی خوێندنگەیەکی ئەلیکترۆنی حکومی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، ئەو خوێندنگەیە بەگرنگترین پڕۆژەی پەروەردەیی دادەنرێت لە وڵاتدا و پڕۆژەیەکی ستراتیژییە.

ئیبراهیم نامیس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لەبارەی کردنەوەی ئەو خوێندنگەیەوە لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند، ”ئەم خوێندنگەیە یەکێکە لە ئامڕازەکانی بەدەستهێنانی دەرفەتی پەروەردەیی یەکسان و پێشکەشکردنی خوێندنێکی کوالیتی لەژێر چاودێری و بەدواداچوونی چڕی وەزارەتدا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”ئەم خوێندنگەیە بە گرنگترین و ستراتیژیترین پڕۆژەی پەروەردەیی دادەنرێت کە تێیدا هەوڵدەدات ئامانجەکانی وەزارەت بەدەستبهێنێت، بەو پێیەی پڕۆژەیەکی ئومێدبەخشە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات و ئەو کەسانەی دیکە کە بارودۆخی ژیانیان رێگربووە لە تەواوکردنی خوێندنەکەیان، ئەمە بێجگە لەوەی دەبێتە رێگر لەبەردەم وانە وتنەوەی تایبەتیدا”.

سەبارەت بەو خوێندکارانەی وازیان لە خوێندن هێناوە، ئەو وەزیرەی حکومەتی عێراق جەختیلەوە کردەوە، ”سەرۆکی حکومەت دەستپێشخەرییەکەی وەزارەتی پەسەندکرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو خوێندکارانەی وازیان لە خوێندن هێناوە و ئارەزووی گەڕانەوە بۆ خوێندن دەکەن لەسەر ئەرکی دامەزراوەکانی پەروەردە کە هەزاران خوێندکار لەخۆدەگرێت”.

بابەتی پێشتر

پاشای سعودیە رەوانەی نەخۆشخانە کرا

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەسڕە ژنێک و پێنج منداڵی سوتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share