برێت مەكگۆرك سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ، برێت مەکگۆرک  ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم،  لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،  بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن‌ و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتدا کۆببنەوە.

هاوكات بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەر ئەمڕۆ برێت مەكگۆرك لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.

دوێنێ سێشەممە برێت مەكگۆرك بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبووەوە، هاتنی مەکگۆرک بۆ هەرێم یەكەمین سەردانە لە دوای وەرگرتنی پۆستە نوێیەكەی لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

پیکێ: گرەو لەسەر هیچ یانەیەک ناکەم و پێویستە لە ئەتلەتیکۆ ببەینەوە

بابەتی دواتر

ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق كەمیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share