ئەندرێ سیلڤا لەگەڵ گەورەکانی مەدرید لەسەرهێڵە

هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، ئەندرێ سیلڤا لەگەڵ یانە زەبەلاحەکانی شاری مەدرید لەسەرهێڵە و ئەتلەتیکۆ مەدرید نزیکترە بۆ گواستنەوەی.

هێرشبەرە 25 ساڵەکە لەم وەرزەدا سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە و بووەتە باسوخواسی میدیاکان، لەم بارەیەوە ڕۆژنامەنوسی وەرزشیی مارک بێهرنبێک بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” پەیوەندی نێوان سیلڤا و ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید زۆر گەرموگوڕە، لەنێوانیاندا چەندین دانوستاندن و گفتوگۆی تایبەت ئەنجامدراوە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەرەکانی ئاڵوگۆڕکردنی سیلڤا بە لوکا یوڤیچی سڕبی، ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت، ” یوڤیچ موچە و داهاتی زۆر بەرزە، بۆیە نزیکی مەحاڵە ئاڵوگۆڕی لەگەڵ سیلڤا پێبکرێت”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، سیلڤا لە کۆتایی ئەم وەرزە 2020/2021 یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت ڕووە و یانەیەکی گەورەی دیکە ئەوروپا بەجێدەهێڵێت، یانەکانی ئەتلەتیکۆ و سیتی و یونایتد خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

سیلڤا لەم وەرزەدا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان بەدرێسی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە 31 یاری کردووە، 26 گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا داوای یەکێک لە دوو باشترین هێرشبەری جیهان دەکات

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری ئارسیناڵ مارتینێلی دەکاتە "ڕۆناڵدۆی دیاردە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share