باوکی ئەحمەد شەرع: داواکارم هێرشەکانی سوپای سوریا بەردەوامبن

باوکی ئەحمەد شەرع رایدەگەیەنێت، دژی درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسـ.ـەدە و حکومەتی سوریام، هەروەها لەگەڵ بەردەوامیدانە بە هێرشەکانی سوپای سوریایە.

حسێن شەرع، باوکی ئەحمەد شەرع نووسیویەتی، “داواکارم ئاگربەست دووبارە نەکرێتەوە، ئەم ئاگربەستانە لە بەرژەوەندیی یەکپارچەیی خاکی سوریا و تەبایی نیشتمانیدا نین، هەروەها زیانێکی گەورە بە دۆسیەکە دەگەیەنێت”.

دەشڵێت، “لە زۆر قۆناغدا پەسەندکردنی ئاگربەست بووەتە هۆی لەدەستدانی بەشێکی زۆری خاکەکەمان، هەرکەسێک مێژووی ئاگربەستی 1948ی فـ.ـەلەستین بخوێنێتەوە، دەبینێت چۆن بووەتە کارەسات بۆ ئەوانەی پەسەندیان کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاگربەست تەنیا کات بەفیڕۆدانە، هەروەها دەرفەتە بۆ دوژمن تاوەکو هێزەکانی کۆبکاتەوە و رێکیان بخاتەوە، بۆیە سوپا بەردەوامبێت لە پێشڕەوی، چونکە تەنیا لەو رێگەیەوە ئامانجەکان بەدیدێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share