قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی سێشەممە بەڕێوەچوو، لەبارەی دۆخی سوریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕی بیروڕاكرا.

دۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران بە ئاماژەدان بە دوایین كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی روونیكردەوە گفتوگۆكان بەباشی بەڕێوەدەچن و هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن بكرێت لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كرا، لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی ئەمریكی و حكومەتی هەرێم خوازیارە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریكا بەشدارییەكی گەورەتریان هەبێت لە پڕۆسەی گەشەپێدانی هەرێمدا و بۆ ئەمەش ئامادەیە هەموو جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكیان پێشكەشبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشت ناکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، وتیشی، “هیچ بیانییەک بانگهێشت…
Total
0
Share