وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه نەبووە و هیچ داهاتێكی راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ نەكردووە.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تانه‌ی له ژماره‌یه‌ك بڕگه و ماددەی یاسای بودجه‌ی 2021 داوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق بەتەواوەتی پابه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئۆپێك پڵه‌سە، كە بەپێی خشتەیەك بۆی دیاریكردوه، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نارده‌كار، هۆكاربووە بۆ دروستبوونی هاوسه‌نگی بۆ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، دەربارەی پشكی هەرێمی كوردستان و پابه‌ندبوونی به یاسای بودجەوە، دەڵێت،”تا ئێستا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هیچ بڕه داهاتێكی هه‌رێمی وه‌رنه‌گرتووه، به‌پێی ئه‌و پابه‌ندییانەی له‌چوارچێوه‌ی یاسای بودجه بۆی دیاریكراوه”.
عاسم جیهاد لەبارەی داهاتی نەوتی عێراقەوە دەڵێت، كۆی داهاتی مانگانەی ئه‌و نه‌وته‌ی عێراق هه‌نارده‌ی دەكات، نزیكبووەتەوە له شه‌ش ملیار دۆلار.
قسەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەكاتێكدایە، 31ی مانگی ئازار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی فیدراڵی پەسەندكرد، ئەویش دوای چەندین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و رێككەوتن لەبارەی پشكی هەرێمەوە.
بەپێی یاساكە، پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2021دا 12.67%ــە، كە دەكاتە بڕی 11 تریلیۆن و 482 ملیار دینار، لەبەرامبەریشدا ڕەوانەكردنی ئەو بودجەیە پەیوەستكراوە بە ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنوری و فیدڕاڵیه‌كان به حكومه‌تی عێراق.