هۆكاری گرانبوونی مریشك ئاشكراكرا..‏ “هەموو شتێك گران بووە و‏ زۆربەی مریشكەكانیش دەمرن”‏

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبارەی گرانبوونی نرخی مریشکەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات، بەپێی ڕوونکردنەوەکە یەکێک لە هۆکارەکان لەناوچوونی 70%ی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکانە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا نازم عەبدوڵا سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاشکرایکردووە، بڵاوبونەوەی نەخۆشی، گرانبوونی عەلەف و جوجک، خراپی ڤاکسین هۆکاری گرانبوونی مریشکن.

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، نرخی مریشکی زیندوو پەیوەندیی بە بەرهەمهێنانی مریشکەوە هەیە، لەبەر ئەوەی ئێستا کڕینی جوجک، دەرمان، عەلەف، گاز و پێداویستییەکانی بەخێوکردن گرانبوون، حکومەتیش هیچ هاوکارییەکیان ناکات بۆیە نرخی مریشک بەرزبووەتەوە.

“نەخۆشییەکانی (نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ و ئایبی بووەتەهۆی لەناوبردنی 70%ی جوجکی ناو هۆڵەکانی بەخێوکردن، ئەوەش بەهۆی بەکارنەهێنانی ڤاکسین بۆیان” سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئەوە بە هۆکارێکی گرانبوونی مریشک دادەنێت.

داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  دەکات کە ڤاکسینیان بۆ دابینبکات و بە فرۆشتن بیدات بە کێڵگە پەلەوەرییەکان چونکە ئەوە بابەتێکە تەنها حکومەت دەسەڵاتی هەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکات و “ئەمنی قەومییە”.

بەپێی وتەی نازم عەبدوڵا، “مریشک نرخی خۆی ناکاتەوە و خاوەن کێڵگەکان لەزیاندان، بەهۆی لەناوچوونی مریشک لە هۆڵەکاندا هەرکیلۆیەک مریشک لەسەر خاوەن پرۆژە سێ هەزار و 250 دینار دەکەوێت لەناو هۆڵی بەخێوکردن، ئەگەر ڕێژەی 30% مریشک بمرێت، خاوەن کێڵگە کیلۆی مریشک بدات بە حەوت هەزار دیناریش هەر لە زیاندایە و مایەی خۆی ناگرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: رۆژانی هەینی و پشووەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، تاوەکو مانگی تشرینی دووەم، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە چەند شوێنێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

وەزارەتەكە دەڵێت ناڕاستە.. بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە پەیجی وەزارەتی كارەبا بڵاودەكرێتەوە

چەند وێنەیەك بڵاوكراونەتەوە، دەریدەخات بانگەشەیەكی هەڵبژاردنی پارتی لە پەیجی فەرمیی وەزارەتی كارەبا بڵاوكراوەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیس بووك،…
Total
0
Share