هێزە ئەمنییەكان كێوماڵی سنووری كەركوك دەكەن

جموجۆڵی داعش لە سنووری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە زیادیكردووە

پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە باشووری خۆرئاوای کەرکوک، سێ مۆڵگەی چەکدارانی داعش کە چەندین موشەک و تەقەمەنی و خۆراکی تیادا بووە تەقاندەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزەچەكدارانی عێراق بەردەوامن لە ڕاوەدونانی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکوکدا.

ڕونیشیكردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لیواكانی 18 و19ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدراڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریدا، چەند شوێنێکی لە دۆڵی زەیتوون پشکنیوە كە مۆڵگەی چەکدارانی داعش بووە و، توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار موشەك و چەندین جۆر کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی و چەند بۆمبێکیش کە دەستیان بەسەرداگیراوە و پوچەڵکراونەتەوە.

ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە ڕووی لە زیادبوون كردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووش چەكدارانی داعش لەیەك شەودا هێرشیانكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا تۆڕێكی تایبەت بە قۆرغكردنی منداڵان بۆ كاری سێكسی هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی هەریر بۆردومانکراوە، تا ئێستا دەزگا فەرمییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانی بۆردومانکردنەکەوە…
Total
0
Share