(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە ڤالێنسیای کوتا بە زەویدا و گەڕایەوە نێو ململانێی لالیگا

مێسی و گریزمان سەرکردایەتی بەرشلۆنەیان کرد بۆ گەڕانەوە نێو ململانێکانی لالیگا

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 34ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی ڤالێنسیا بووەوە و بردنەوەیەکی قورسی تۆمارکرد.

شەمشەمە کوێرەکانی ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایا میوانداری بەرشلۆنەی کومانیان کرد، یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو لەبەرژەوەندی کەتەلۆنیەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڤالێنسیا لەخولەکەکانی 50 و 83 لەلایەن گابریێل پاولێستا و کارلۆس سۆلێر، گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 57 و 63 و 69 لەلایەن لیۆ مێسی (دوو گۆڵ) و ئەنتوان گریزمانەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/ah2c10

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بارسا ژمارەی خاڵە بەدەستهاتووەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 74 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید هاوتابووەوە، بەهەردوو یانەکەش بە جیاوازی دوو خاڵ کەوتوونەتە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی.

لە بەرامبەردا یانەی ڤالێنسیا بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی 14ی یانەکانی لالیگا جێگیربوو، ئەم ئەنجامەش ڕێگەیان پێنادات وەرزی داهاتوو بەشداری خولە ئەوروپییەکان بکەن.

بابەتی پێشتر

سامپدۆریا 2-0 ڕۆما

بابەتی دواتر

مۆناکۆ 2-3 لیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share