كەمێك لەمەوبەر دوو مووشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغداد كران و لە نزیك بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا کەوتنەخوارەوە.
بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەكان مووشەكەكان لەلایەن سیستمی دژە مووشەكی ئەمریكی تەقێندراونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان هێرشە مووشەكیەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و تا ئێستا لایەنی فەرمی عێراقی هیچ ڕونكردنەوەیەكی نەداوە.
هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی بەغداد و پێگەكانی ئەمریكا لە عێراق ناوبەناو دەستپێدەكەنەوە و هەرچەندە ئەمریكا گروپەكانی نزیك لە حەشدی شەعبی تۆمەتباردەكات بەڵام، هیچ لایەنێك بەفەرمی هێرشەكان نا گرێتەئەستۆی خۆی.