دژە تیرۆری کوردستان: لە مەخمور داعش هێرشێکی بۆ سەر سوپای عێراق ئەنجامدا

دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایکرد، چەکدارانی داعش هێرشێکیان بۆسەر هێزە عێراقییەکان لە قەزای مەخمور ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش لە گوندی مەحمودییەی ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق.

دەزگای دژە تیرۆر سەبارەت بە زیانەکان دەڵێت، قەبارەی زیانەکانی ئەو هێرشە دیارنییە.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکوک هێرشێکیان ئەنجامداوە.

شەوی ڕابردووتریش داعش هێرشێکی بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە لە پردێ ئەنجامدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share