هاتوچۆی گەرمیان: لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

لە گەڕەکی شـ.ـەهیدانی کەلار، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، دوو کەس بـ.ـرینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا و هۆندای ئەڤانتی لە نزیک مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لە گەڕەکی شـ.ـەهیدانی کەلار پێکیاندادا، لەئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری هۆندا ئەڤانتی و سەرنشینێکی نیسان سێنترا برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بـ.ـریندارەکان لەدایکبووی 2003 و 1979ـن، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە هێڵکاریی بۆ ڕووداوەکە ئەنجامدراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ زانینی چۆنێتیی و هۆکاری ڕووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: چوار مووشەك ئاراستەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلكان كراون

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌ باره‌ی هێرشەكەی سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازگه‌ی زێلكانی توركیا بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، چوار مووشەك…
Total
0
Share