بەتۆمەتی گەندەڵی، سەرۆكی كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان بانگێشتی دادگا دەكرێت

كاردیناڵ لویس ساكۆ سەرۆكی كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك، تۆمەتی دەستبەسەراگرتن و فرۆشتنی موڵك و ماڵی دەوڵەت ئاراستەی كاردیناڵ لویس ساكۆ سەرۆكی كه‌نيسه‌ى كلدانى له‌ عێراق و جيهان دەكرێت، داوای ئامادەبوونی لە بەردەم دادگا كراوە.

بەڵگەنامەكانی تایبەتە بە نوسراوەكانی دادگا و پۆلیس لەلایەن میدیا عیراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش ڕایگەیاندووە، پاش چەند مانگێك لە بەدواداچوونی یاسایی، دادگای عێراق بڕیاری ئامادەبوونی كاردیناڵ لویس ساكۆی بە تۆمەتی هەلخەڵەتاندن و دەستبەسەراگرتن و فرۆشتنی موڵك و زەوی، دەركردووە.

لویس ساكۆ بە یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی كریستیانەكانی عێراق دادەنرێت، جگە لە كاریگەرییە ئاینییەكەی، لەڕووی سیاسییشەوە پێگەیەكی دیاری هەیە.

بەڵگەنامەكان:

بابەتی پێشتر

عیراقچی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت نەوت

بابەتی دواتر

دژە تیرۆری کوردستان: لە مەخمور داعش هێرشێکی بۆ سەر سوپای عێراق ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێكی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و مانەوەی ئەمریكا لەوڵاتەكەیدا بڵاوكردەوە. موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا…
Total
0
Share