بۆچی یاریزانانی مۆندیال گۆرەوییەکانیان کون دەکەن؟

تێبینی دەکرێت ماوەیەکە یاریزانانی بواری تۆپی پێ گۆرەوییەکانیان کون دەکەن، بەم کردارەش خۆیان لە گرژبوونی ماسولکەیی دەپارێزن.

دیاردەی دڕاندن، یاخود کونکردنی گۆرەوی لەلایەن یاریزانە بەشدارەکانی مۆندیالی قەتەرەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێت.

ئەم دیاردەیە ماوەیەکە لە نێو یاریزاناندا بڵاوبووەتەوە، سەرەتا چاودێران پێیانوابوو ئەم بابەتە مۆدێلە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئامانجەکە شتێکی ترە.

بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، ئامانج لە کونکردنی گۆرەوی بۆ ڕێگریکردنە لە گرژبوونی ماسولکەیی بەهۆی کەمی خوێن لە قاچەکاندا.

کێشەی یاریزانان لەوەدایە لە سەرجەم یارییە فەرمییەکاندا گۆرەوی نوێیان بۆ تەرخاندەکرێت و ئەوەش بۆ هەندێک یاریزان بێزارکەرە، چونکە قوماشی دەستکرد بە ڕادەی پێویست نەرم و نیان نییە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی ماسولکەکانی قاچییان گەورەیە.

تەسکی گۆرەوییەکان دەبێتە هۆی نەگەیشتنی خوێنی پێویست بۆ ئەندامەکانی بەشی خوارەوەی جەستە، یاخود کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێ لە پێیەکاندا، کە ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ گرژبوونی ماسولکەیی، بۆیە بە ناچارییەوە گۆرەوییە نوێیەکان کون دەکەن و ڕێگری لەو کردارە دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنەوە

بابەتی دواتر

لە ناوچەیەكی كوردستان کورد و عەرەب رووبەڕووی یەکتر بوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوزێل پێشکەشی گەورەی ئیتاڵیا کراوە

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئینگلتەرا دەستیپێکردووە، هەندێک لە یانە گەورەکان هەوڵدەدەن لەسەردەمی قەیرانەکاندا لەگەڵ یاریزانە بێبەرانبەرەکان بە ڕێککەوتن…
Total
0
Share