عێراق.. 12 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژران

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە عێراق فۆتۆ: ئەرشیف

بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە قەزای تارمییە-ی بەغداد، 10 سەربازی عێراقی كوژران، لە تەقینەوەیەكیشدا لە ڕۆژئاوای ئەنبار دوو پلەدار كوژران.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ شەممە بڵاویانكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هەمەری سەربازی لە قەزای تارمییە لە بەغداد، 10 چەكداری هێزە ئەمنییەكان كوژران و ژمارەیەك چەكداری هێزەكانی سەحوە برینداربوون.

لەنێو كوژراوەكاندا دوو ئەفسەری هێزەكە هەیە.

دوابەدوای ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان پڕۆسەیەكی فراوانی گەڕان و پشكنینیان بەمەبەستی دۆزینەوەی چەكدارانی داعش ئەنجامدا، وەك ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ناوچەی عەکاشاتی سەر بە شارۆچکەی قائیم لە رۆژئاوای ئەنبار، دوو پلەداری عێراق کوژراون.

دەشڵێت تەقینەوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدا ڕوویداوە کە هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و بەدوای پاشماوەی تیرۆریستان.

بەپێی میدیاکانی عێراق، ئەو دوو پلەدارە یەکێکیان ئەفسەرە و ئەوی دیکەش پلەی عەریفی هەیە.

دوێنێ-ش ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشێكیان بۆسەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە نەفتخانە لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا.

ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هێزەكانی لیوای یەكی حەشدی شەعبی، لە ناوچەی نەفتخانە ڕوبەڕووی هێرشێكی چەكدارانی داعش بووەتەوە.

ئەو ڕووداوانە لەكاتێكدان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپێكی داعش هێرشیان بۆسەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان، لە سنوری میحوەری پێنج لە ڕۆژئاوای كەركوك ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

"كۆرۆنا خۆی پێشخستووە، بەڵام ڕێكارەكان هەر وەك خۆیانن"

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی لەهەناوی كرێكاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ سودانی و بایدن كۆدەبنەوە

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا كۆببێتەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی…
Total
0
Share