ئەرجەنتین و ئیتاڵیا فینالیسمای 2022 دەكەن

یاریگای وێمبڵی میوانداری فینالیسمای 2022 دەكات كاتێك هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

ئەرجەنتین پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا بووە و ئیتاڵیاش ناسناوی یۆرۆی 2020ی بەدەستهێناوە.

29 ساڵ لەمەوبەر ئەرجەنتینی پاڵەوانی كوپا ئەمریكا بەرامبەر دانیماركی پاڵەوانی یۆرۆ یاریی كرد و ئەوكات ئەرجەنتین بە ڕابەرایەتی مارادۆنا یارییەكەی بردەوە.

یارییەكە شەممە لە یاریگای وێمبڵی لە ئینگلتەرا كاتژمێر 9:45 خولەكی شەو ئەنجام دەدرێت.

ئەم یارییە لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی جیهانەوە سەرپەرشتی دەكرێت دوای ئەوەی هەردوو یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەمریكای لاتین پەڕەیەكی نوێیان بە ڕووی یەكتردا هەڵدایەوە.

براوەی یارییەكە جامێكی وەك ڕێزلێنان پێدەدرێت و دەبێتە پاڵەوانی فینالیسمای 2022.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share