لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ “ڕێویی گواستنەوەکان” دەکات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی گواستنەوەی سێ یاریزانەوە لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا ئەنجامدەدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، جێرارد ڕۆمێرۆ، لەماوەی داهاتوودا خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە و گرنگ لەگەڵ مینۆ ڕایۆلا، لێپرسراوی کاروبارەکانی ئێرلینگ هالاند ئەنجامدەدات.

ڕۆمێرۆ وتوویەتی، لاپۆرتا لەگەڵ ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێویی گواستنەوەکان” کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجامدەدات، بەڵام تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ئاشکران، تایبەتە بە بابەتی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بۆ یانەی بەرشلۆنە، هەروەها دوو یاریزانی دیکە کە پێکهاتوون لە ماتیاس دی لێخت، نەسیر مەزراوی.

هالاند و مەزراوی یاریزانانی بوروسیا دۆرتمۆند و ئەیاکس ئەمستەردام کە لەپێگەکانی هێرشبەر و باڵی ڕاستی بەرگری یاریدەکەن، گواستنەوەیان لە هاوینی 2022 ئەگەرێکی بەهێزە، بەڵام ماتیاس دی لێختی سەنتەری بەرگریی هۆڵەندا و یانەی یوڤانتۆس گواستنەوەی دەکەوێتە هاوینی 2023 کاتێک بۆندەکەی لەگەڵ بیانکۆنێری کۆتاییدێت.

بەڕێوەبەرانی بارسا بیر لەوەدەکەنەوە، هالاند بکەن بە جێگرەوەی سوارێز، هەروەها مەزراوی لەپێگەی سێرجینیۆ دێست بەکاربخەن، هەروەها دی لێخت وەک شوێنگرەوەی جێرارد پیکێ ئامادەبکەن.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ ئامێرێکی ئۆکسجینی بە 20 دەفتەر دۆلار کڕیوە !

بابەتی دواتر

یاریزانانی خولی ئەڵمانیا باشترین یاریزان و ڕاهێنەریان دەستنیشانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share