توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 150 هەزار كەسی تێپەڕاند

لە هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی چاكبونەوە لە پەتای كۆرۆنا، لە ژمارەی توشبوون زیاترە، 868 توشبوو تۆماركراون و لە بەرامبەردا 907 كەس چاكبونەتەوە، كۆی گشتیی توشبووان 150 هەزار كەسی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا حەوت هەزار و 800 پشكنین ئەنجامدراون، 868 توشبووی نوێی پەتاكە تۆماركراون، 11 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی 907 توشبووی پەتاكە چاكبونەتەوە.

تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 150 هەزار و هەشت كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 126 هەزار و 508 توشبوو چاكبونەتەوە و چوار هەزار و 16 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە، لەئێستادا زیاتر لە 19 هەزار و 484 كەس چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا و ڕوسیا گفتوگۆی "بەسوود"یان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كرد

بابەتی دواتر

تورکیا ئاو و کارەبا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share