سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە

مەسرور بارزانی و بەرهەم ساڵح

لە هەولێر، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە، دۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێكران.

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكومەت، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.

لەو چوارچێویەدا پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021، بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا کە پێویستە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە خزمەتی سەرجەم پێكهاتە و ناوچە جیاوازەكانی عێراق بكات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش، بە زووترین کات بنێردرێت.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە هەموو لایەنەکان، پشتیوان بن لە سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت، لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

بەر لەو كۆبوونەوەیە، بەرهەم ساڵح، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك، كە لەلایەن بارەگای بارزانی-یەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە، كە لە كۆبونەوەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی گۆڕەپانی عێراق تاوتوێكرا و بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

ڕاشگەیەندراوە، “هەر لەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، چارەسەربوونی كێشەكان و هەماهەنگیی نێوانیان، وەك فاكتەرێك بۆ سەقامگیریی و بووژانەوەی سەرجەم بەشەكانی عێراق لە قەڵەمدرا”.

“بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندیی نێوان لایەنەكانی هەرێم، تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو”، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

مێسی هاوکێشەی گواستنەوەکان دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

ئەمریكا و ڕوسیا گفتوگۆی "بەسوود"یان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share