مێسی هاوکێشەی گواستنەوەکان دەگۆڕێت

گواستنەوەی مێسی بۆ پاریس نەخشەی میرکاتۆی هاوینی 2021 دەگۆڕێت

پەیوەندیکردنی مێسی لە یانەی بەرشلۆنەوە بەهەر یانەیەکی دیکەوە، گۆڕانکاری لە هاوکێشەی گواستنەوەی یاریزاناندا دروستدەکات.

مارسێلۆ بێکلەر، ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئەرجەنتینی بەشێوەیەکی تایبەت بە “تی ئێن تی سپۆرت بەرازیل”ی ڕاگەیاندووە، کە لیۆ مێسی لەلایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی پێگەیشتووە.

ئۆفەرەکەی ناسڕ خلێفی و هاوڕێ قەتەرییەکانی بۆ “پوڵگا” خەیاڵییە، جگە لەوەی لە ڕووی داراییەوە داهاتێکی زۆری پێدەبەخشێت، لەڕووی وەرزشیشەوە کاریگەری دروستدەکات، بەوپێیەی بەڵێنی پڕۆژەی گەورەتریان لە پڕۆژەی خوان لاپۆرتا لە بەرشلۆنە پێداوە.

ڕۆژنامەی “ئاس” لەم بارەیەوە نوسیویەتی، قایلبوونی مێسی بە ئۆفەرەکەی پاریس نەخشەی گواستنەوەکانی بواری تۆپی پێ دەگۆڕێت، چونکە یانە فەرەنسیەکە لە یەک کاتدا توانای بەخشینی موچەی بە مێسی و مباپێ و نێیمار نابێت، لێرەوە ناچاردەبن یەکێک لە یاریزانە گەورەکانیان بفرۆشن و نزیکترینیان کیلیان مباپێی فەرەنسییە.

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا پێیان وایە گواستنەوەی مێسی بۆ پاریس ئەگەر ڕووبدات، گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەبڕی 150 ملیۆن یورۆ خێراتردەکات، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە لیۆناردۆی بەڕێوبەری پاریس خواستی لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی مباپێ بە ڤینیسیۆز نیشاندەدات، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە لەبری “ڤینی” ناوی ڕافائێل ڤاران تێکەڵ بە مامەڵەکە دەکەن.

بابەتی پێشتر

سەمیر هەورامی: سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد لەسەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ وەستاوە

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دەڵێت پێویستە بردنەوە لە کلاسیکۆدا بەدەست بهێنین و ئامانجی سەرەکی یانەکەشی ئاشکراکرد کە ناسناوی…
Total
0
Share