هاوسەرۆکی کەنەکە دژ بە هێرشەكانی توركیا داوای هەڵوێست لە لایەنە كوردستانییەكان دەكات

ئەحمەد قەرەمووس: ئەو هێرشانە نەک تەنها بۆ سەر پەکەکە، بەڵکو بۆ سەر هەموو کوردستانە

هاوسەرۆکی کەنەکە داوای هەڵوێستێكی نەتەوەیی لە لایەنە سیاسییەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان دەكات، بەرامبەر بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوور، پێیوایە ئەو هێرشانە “پرۆژەی هاوبەشی هەرچوار وڵاتی داگیركەری كوردستانە”.

ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان “کەنەکە” لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی باشووری كوردستان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز-ی نزیك لە پەكەكە كردووە، ڕایگەیاندووە، “پێمانوایە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی ئەو پرۆژە هاوبەشەدایە، کە هەرچوار وڵاتی داگیرکەری کوردستان لەسەری ڕێککەوتوون، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک دەرفەت بە سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ستاتۆیەکی سەربەخۆ بۆ کوردستان نەهێڵنەوە”.

بۆیە هاوسەرۆکی كەنەكە، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان دەکات، بەزووترین کات کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ڕێکبخەن بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی نەتەوەییانە بەرامبەر بەو هێرشانەی تورکیا، پێشیوایە “ئەو هێرشانە نەک تەنها بۆ سەر پەکەکە، بەڵکو بۆ سەر هەموو کوردستانە، پێویستە هەموو کوردێکیش بەشێوەیەک لەو هێرشانە بڕوانێت، کە ئامانج لێی لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە”.

ئەحمەد قەرەمووس دەشڵێت، “ئێستا دەرفەتێکی زێڕین بۆ کورد هاتووەتە ئاراوە، تا بتوانێت ڕیزەکانی خۆی یەکبخات و ناوماڵی خۆی پێبپارێزێت، ئەگەر نەتوانین ئەم هەلە بقۆزینە و یەکڕیزیی خۆمان پێکبهێنین، ئەوا ناتوانین ڕوبەڕووی ئەو هێرش و پیلانگێڕییانە ببینەوە، کە ئێستا لەسەر هەرچوار پارچەی کوردستان هەیە”.

بابەتی پێشتر

بۆینگ بوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە فڕۆكە نوێكەی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: چینی ناوەند ئەمریكای بونیادناوە، نەك وۆل ستریت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی دەخرێتە سەر سیستمی GIS

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS…
Total
0
Share