عێراق چاوی لە وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەكانە بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە، بەمەبەستی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كە بڕیاری مانكی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

جومانە غلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، “کۆمسیۆن لیژنەیەکی چاودێریی لە چاودێرانی نێودەوڵەتی پێکهێناوە بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکان، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتنامە بۆ 75 باڵیۆزخانە و ڕێکخراو نێردراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان و لیژنەکە تەنها لە نوێنەرانی نێودەوڵەتی پێکنایەت، بەڵکو ڕێکخراو و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆش دەتوانن بەشداری بکەن و ئامادەی پرۆسەی چاودێریکردنەکە بن.

بەوتەی جومانە غلای، هەریەکە لە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ژمارەیەک لە باڵیۆز و نوێنەری باڵیۆزخانەکان، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکەدا.

بابەتی پێشتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی دواتر

ئەمشەو یاری لوتکەی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەگاتە كوەیت

بڕیارە سبەینێ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كوەیت بكات و پرسی وزە و ئاڵوگۆڕە بازرگانی و…
Total
0
Share