مێسی کەی وازدەھێنێت؟ ئەفسانەکانی پێشوو لە چ تەمەنێکدا پێڵاوەکانیان ھەڵواسی؟

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتینی لە ئاھەنگی بالۆن دۆردا ئاماژەی بە وازھێنانی یەکجارەکی کرد، بەھۆی ئەم لێدوانەوە ھەوادارانی یانەی بەرشلۆنە توشی “فۆبیای بارسای بێ مێسی” بوون و سەرۆکای یانەش بەناچاریەوە ڕایگەیاند: مێسی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوام دەبێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: مێسی کەی واز لە یاریکردن دەھێنێت و پێڵاوەکانی بەشێوەیەکی یەکجارەکی ھەڵدەواسێت؟

لەم بارەیەوە جوسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی “بلاوگرانا” بە “فرانس فوتباڵ”ی ڕاگەیاندووە :” لەگەڵ مێسی بەردەوام دەبین و دڵنیاتان دەکەمەوە ماوەیەکی دوور و درێژ لەگەڵتان دەبێت”.

لێدوانەکانی بارتومیۆ تا ڕادەیەک دڵنیایی بە ھەوادارانی “پوڵگا” دەبەخشێت، بەڵام لەھەمان کاتدا یەکلاکەرەوە نییە و ھۆکارەکەش بۆ فیسیۆلۆجیای مێسی دەگەڕێتەوە کە ساڵ بە ساڵ بەھۆی تەمەنەوە ڕووە و لاوازبوون دەچێت.

ئەفسانەکانی پێش خۆی کەی وازیان ھێنا ؟

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نمونەی بە ناوی چوار ئەفسانەی بواری تۆپی پێ ھێناوەتەوە (دیێگۆ مارادۆنا، پیلێ، ئالفریدۆ دی ستیفانۆ، یۆھان کرۆف) کە ھەریەکەیان لە تەمەنێکی گەورەدا وازھێنانیان ڕاگەیاندووە.

پیلێ: گەوھەرە ئەسمەرەکەی بەرازیل لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا لە ئۆکتۆبەری ١٩٧٤ وازھێنانی ڕاگەیاند، ھەر لەو ساڵەدا گەڕانەوەی بۆ نێو بواری تۆپی پێ ڕاگەیاند و درێسی یانەی کۆزمۆسی ئەمریکی پۆشی تا ئۆکتۆبەری ١٩٧٧ کە ٢٢ ڕۆژ بەر لەوەی تەمەنی ببێتە ٣٧ ساڵ بۆ کۆتا جار وازھێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

یۆھان کرۆیف: ئەفسانە ناوازەی ھۆڵەندا لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا و لە ساڵی ١٩٨٤ وازھێنانی ڕاگەیاند.

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا: ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیھان و ئەرجەنتین بەدرێسی یانەی بوکا جونیۆرزەوە و ئەو ڕۆژەی پێی نایە تەمەنی (٣٧) ساڵیەوە وازھێنانی ڕاگەیاند.

ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ: ئەفسانەکەی ئەرجەنتین ١١ وەرزی بەدرێسی یانەی شاھانەی مەدریدەوە تێپەڕکرد و لە ٣٩٦ یارییدا ٣٠٨ گۆڵی تۆمار کرد، لەکۆتاییەکانی ژیانی وەرزشییدا ٤٧ یاریی بۆ یانەی ئیسپایۆل ئەنجامدا و لە ٣/٤/١٩٦٦ کۆتا یاریی خۆیی ئەنجامدا و پێڵاوەکانی بۆ ھەتا ھەتایە ھەڵواسی.

بابەتی پێشتر

شازادەی سعودیە خەونەکەی ھێتلەر دەھێنێتە دی و لەشارێکدا جیهانی وەرزش کۆدەکاتەوە

بابەتی دواتر

(بەر لە وازهێنان) چاوەڕوان دەکرێت کریستیانۆ شەش ڕیکۆردی هەتا هەتایی تۆمار بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share