وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم دوو موچەییەكان ڕاگیراون و، دەشڵێت، ئەوان هۆكارنین لە دواكەوتنی یەكلاكردنەوەی ئەو پرسەدا.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، به بڕیارێك سه‌رجه‌م دوو موچه‌ییه‌كانی ڕاگرتووە و وه‌كو ئه‌مانات له گه‌نجینه‌كان دانراون.
دەشڵێت، ڕاگرتنەكە بەردەوام دەبێت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی به‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بریار له یاسایی بوون و یاسایی نه‌بوونیان ده‌درێت:
١- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
٢- ڕاستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی.
٣- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی موچه ڕاگیراوه‌كان، كە له دوای ته‌واوبوونی ڕێكاره‌كانی سه‌ره‌وه ڕاستەوخۆ لەلایەن گەنجینەکانەوە خه‌رجده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی دوپاتیشیدەكاتەوە كە “هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و ڕاستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی موچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان”.
ڕوونكردنەوەكە لەكاتێكدایە لەمیانەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەى بەوەدا کە سە‌رپە‌رشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئیمزا لە‌سە‌ر ئەو فەرمانە ناکات كە تایبەتە بە نەهێشتنی فرە مووچە‌ی نایاسایی و فەسڵكردنی بندیوارەکان.
هەر سەبارەت بەو لێدوانەی پەرلەمانتارەكە، لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ئەو وتانەى ئەو پەرلەمانتارە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوابڕیاری لیژنە‌ش لە‌بارە‌یە‌وە ئە‌وە بوو كە مووچە‌ی 16 هەزار و 505 كە‌س كە فرە‌موچە‌ی نایاساییان ھە‌بوو ڕاگیراوە”.
لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕونیشیدەكاتەوە، لە‌ھە‌مان كاتدا ئێستا لێكۆڵینە‌وە دە‌كرێت لە موچە‌ی زیاتر لە 36 هەزار موچە‌خۆری دیكە و دواتریش بڕیار لە‌سە‌ر ئە‌وانیش دە‌درێت.
جەخت لە‌سە‌ر ئەوەشدەكاتەوە، دیارە ئەو پەرلەمانتارە لە “بێئاگایی خۆیەوە ئەو قسانە‌ی كردووە”، بۆ هەموو لایەکیشی ڕووندەکەینەوە کە پرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.