ڕانیە.. شوانێک بە مردوویی دۆزرایەوە

لە شاخێكی ناحیەی سەرکەپکان، شوانێک بە مردوویی دۆزرایەوە و پۆلیسی ڕاپەڕینیش دەڵێت، بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستداوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، تەرمی شوانێک بەناوی (ت. ب.ح) لە ڕەگەزی نێر لەدایكبووی ساڵی 2000 لە شاخی شێبانی ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە دۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەو گەنجە بە هەورەبروسکە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ڕانیە کراوە و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسكیلی بێسەرەتا لە سلێمانی درێژەی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ماتۆڕسکیلی بێسەرەتا بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتیەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان…
زیاتر ببینە

سەندیکای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، ھەوڵی تیـ.ـرۆرکردنی ھێمن مامەند کارێکی ترسنۆکانەیە. لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بەردەوام لە هەوڵدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئاسودەتر بۆ ئێزدییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share