رووداوێكی هاتوچۆ 7 برینداری لێكەوتەوە

یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان پاش رووداوەكە

پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی پیكاب و بارهەڵگرێكدا لە نزیك ناحیەی ژاراوە حەوت برینداری لێكەوتەوە.

رووداوەكە دەوروبەری كاتژمێر 09:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان/ پیكاب و بارهەڵگردا بووە.

عوسمان ئەحمەد، بەرپرسی كارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، حەوت بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكەیان.

وتیشی، “چواریان برینەكانیان سووكە، بەڵام سەرجەمیان بۆ چاودێریی دۆخی تەندروستییان لە نەخۆشخانە هێڵدراونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: ئەو کەسانەی ئاگریان لە هۆڵێک بەردا دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، چوار تازەلاویان بەتۆمەتی ئاگربەردان لە هۆڵی بۆنەکانی شەهید شەوکەت، دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share