نەخۆشییەکی دەگمەن و مەترسیدار سەریهەڵداوە و پێنج مردن هەیە

لە ئەمریکا لە ماوەیەکی کەمدا لانیکەم پێنج کەس بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە کە تووشی پەردەی مێشک دەبێت گیانیان لەدەستداوە، نەخۆشییەکە بەهۆی بەکتریاوەیە و ناوەندە تەندروستییەکانی ئەمریکا بە مەترسییەکی جددی ناوی دەبەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئیدارەی تەندروستیی ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە 27 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی مەنینگۆکۆک تۆمارکراون، کە نەخۆشییەکە بەهۆی بەکتریای Neisseria meningitidis لە جۆری Y دروستدەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات نەخۆشییەکە هەم دەگمەنە و هەم جددییە، ئەوانەی تا ئێستا تووشبوون ژمارەیان سێ هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە چاوەڕوانکراو بووە.

بەپێی ئیدارەی تەندروستیی ڤێرجینیا، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی لە حاڵەتە نوێیەکاندا تۆمارکراون، گەورەساڵانن و بە رەچەڵەک ئەفریقین و تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 60 ساڵدایە.

باسی لەوەشکردووە، ئەم جۆرە ڤایرۆسە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە.

نەخۆشییەکە لە رێگەی دەردراوەکانی رێڕەوی هەناسەدانەوە دەگوازرێتەوە لە رێگەی ماچکردن، کۆکە یان پژمین راستەوخۆ بە رووی کەسانی تر، یان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی کوپ و بتڵی ئاو و کەلوپەلی خواردن و جگەرە.

ئەم بەکتریایانە دەبنە هۆی هەوکردنی پەردەی مێشک کە جۆرێکە لە هەوکردن و هەوکردنی شلە و پەردەی دەوروبەری مێشک و بڕبڕەی پشت کە پێی دەوترێت پەردەی مێشک. هەروەها دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خوێن.

بابەتی پێشتر

دواین زانیاری لەبارەی دۆخی شاری کەرکوک

بابەتی دواتر

پەیکەری پێشمەرگە-ی کەرکوک دەکرێتە پوولی پۆستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ. په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو…
Total
0
Share