بە فەرمی ڕاگرتنی کارکردن لە ڕێگای کەلار – دەربەندیخان ڕاگەیەندرا

ماوەی ساڵێکە پارە بۆ بەڵێندەرانی پڕۆژەی تەواوکردنی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان خەرجنەکراوە و ئیدارەی گەرمیانیش بە فەرمی ڕاگرتنی پڕۆژەکەی ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای ئەوەی ڕێگەکە زیاتر لە 50٪ی تەواوکراوە، بەڵام لە ڕۆژی 3ی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ بەردەوامیدان بە کارکردن لە ڕێگەکە خەرجنەکراوە.

لەسەر ئەم پرسە، عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایگەیاندووە، بۆ قۆناغی دووەمی ڕێگای کەلار- دەربەندیخان لە 19/12/2017 دەستکراوە بە کارکردن لەپرۆژەکە، لەدوای ئەو بەروارەوە واتە یەک ساڵ و نیو ھیچ بڕە پارە و تەمویلێک بۆ پرۆژەکە خەرجنەکراوە”.

بە وتەی ئەو بەڕێوەبەرەی ڕێگاوبانی گەرمیان، “لەئێستادا 53٪‏ی پرۆژەکە تەواوبووە، بەڵام بەھۆی خەرجنەکردنی پارەی تەرخانکراو، کارکردن لەپرۆژەکە زۆربەسستی بەڕێوەدەچێت”.

ئیدارەی گەرمیان لەسەر ڕاگرتنی پڕۆژەکە و بڕی پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکە ئاشکرایکردووە، ئەوان 80 ملیار دیناریان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە لە حکومەت داواکردووە.

چەند مانگێک پێش ئێستا دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم سەردانی پڕۆژەکەی کرد و ڕایگەیاند، ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دابینکردنی پارە و ڕانەگرتنی پڕۆژەکە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا ملیۆنان ژەمە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بۆ وڵاتانی دیکە دەنێرێت

بابەتی دواتر

گەشتی دەرەوەی ئێران لە دایک و باوکی ڕامین حسێن پەناهی قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
زیاتر ببینە

لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا

لە ناحیەی باوەنور رووداوێکی هاتوچۆ روویداو بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ…
Total
0
Share