زەریف: ئێران هەڵسوكەوتی نەرێنیی كاریگەر لەسەر ئاسایشی عێراق ڕەتدەكاتەوە

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هەر كردەوە یان هەڵسوكەوتێك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی عێراق هەبێت ڕەتدەكاتەوە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو ڕۆڵەی لەلایەن حكومەتی عێراق و سەرۆكوەزیرانەوە لەسەر ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ئاستی دۆسیە هەرێمایەتییەكان بەشێوەیەكی گشتی دەگیرێتەبەر بە گرنگ ناوبرد و، ڕۆڵی عێراقی لە سیاسەتی گفتوگۆ و هێوركردن لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بەرزنرخاند.

زەریف ئەوەشی وت، “كۆماری ئیسلامی ئێران هەر كردەوە یان هەڵسوكەوتێك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی عێراق هەبێت ڕەتدەكاتەوە”.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەیەكیدا بوو لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی وەزیراندا هاتووە.

ڕونیشیدەكاتەوە، لای خۆیەوە كازمی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان بەرپرسانی عێراق و ئێران كرد لەسایەی ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەی بەسەر ناوچەكە و جیهاندا دێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و، پابەندییە داراییەكان و گرێبەستەكان كردەوە.

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی وڵاتەكەی گەیشتە بەغداد و ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجامدا، بڕیارە سبەی-ش لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا.. 30 كەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە مافیای (بلاك ئێكس) دەستگیركران

بابەتی دواتر

له‌ توركیا كه‌ره‌نتینی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share