هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا

لە کۆبوونەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەسەندکرا.

فەرمانگەی میدیای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە دانیشتنی ژمارە 16 بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان درا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا”.

لە دوای کۆتاییهاتنی دەنگدان بە هەمواری یاساکە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار هەڵگرت.

لە دوای چەندین جار دواخستن بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی ناکۆکی فراکسیۆنەکان لەبارەی هەمواری چەند ماددەیەکی ناو یاساکە کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک دواخرا، دواتریش بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دانیشتنەکە، محەمەد حەلبوسی داوای ئاسایشی پەرلەمان کرد ئەو پەرلەمانتارانە بکەنە دەرەوە کە ناڕازین و تەنگەژەیان لەناو هۆڵی کۆبوونەوەکە دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی: 135 رۆژە بەرپرسی پاسەوانەکانم لە زیندانەکانی دەسەڵاتی ھەولێردایە 

بابەتی دواتر

خانە شێرپەنجەییەکان دەنێردرێنە بۆشایی ئاسمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەكان گرنگی بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن
عێراق پێویستی بەپێداچوونەوە بەشێوازی دیموكراسیدا هەیە؟

هەڵبژاردنەكەی یەكشەممەی ڕابردووی عێراق كە تائێستا ئەنجامە بەراییەكانی دەركەوتووە و تیایدا پاشەكشەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران نیشاندەدات، تائێستا…
Total
0
Share