بڕیارە سبەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و تیایدا پرسی پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان تاوتوێبكرێت، جگە لە كێشەكانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە بڕگەیەكی دیكە بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی پەرلەمان زیاددەكرێت و بریتییە لە، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.
پێشتر بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بڵاوكرایەوە و تەنها یەك بڕگەی لەخۆدەگرێت، ئەویش خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاوڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.