(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە کلاسیکۆی بردەوە و لە ناسناوی “لالیگا” نزیکبووەوە

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (26)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “کامپ نو” میوانداریی ڕیاڵ مەدریدی کرد.

کلاسیکۆی گەڕانەوەی “لالیگا” بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 45، 90 لەلایەن سێرجی ڕۆبێرتۆ و فرانک کیسێ-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی ڕیاڵ مەدرید لە خولەکی نۆ لەلایەن ڕۆناڵد ئاراوخۆ بە هەڵە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە، یانه‌ی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (68) و بە جیاوازی (12) خاڵ پێش ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری کەوت، لە هەمان کاتدا لە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید به‌ (56) خاڵه‌وه‌ لە خانەی دووەمدا جێگیربوو، تاڕادەیەک چانسی گرتنەوەی لووتکەی “لالیگا”ی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ)ڕیاڵ مه‌درید به‌ هاتریکی ئاسینسیۆ و نمایشی بنزیمه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی لالیگا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می لالیگا بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share