ئاسایشی سلێمانی لەناو غەتاسی ئاودا دەستی بەسەر 16 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

ئاسایشی سلێمانی شكست بە پیلانێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەهێنێت و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاكی جیادا دەستبەسەر بڕی 16 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە سەرپەرشتیی دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە ئابوریی هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەریی خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروستدەكات، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاكیدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لە چالاكی یەكەمدا دوای لێكۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون هێزەكانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە 29ی تەمموزی ڕابردوودا و لە بۆسەیەكدا دەست بەسەر بڕی 16 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا كە لەناو غەتاسی ئاودا شاردرابووەوە و تۆمەتبارێكیش دەستگیركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، تۆمەتبارەكە لە دایكبووی ساڵی 1993ی هەولێر بووە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (شیری) پێبووە، لە بازگەیەكی دەروازەی شاری سلێمانی دەستگیركراوە و بەپێی زانیاریيەكان ئەو ماددانە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هێنرابوون.

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، “لە چالاكی دووەمدا هێزەكانی ئاسایش دوای لێكۆڵینەوەی ورد لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ڕۆژی 31ی تەمموزی 2022دا تۆمەتبارێك دەستگیركراوە، كە دانیشتووی شاری (بۆكان)ە و كوردبووە و لەدایكبووی ساڵی 1970يە و خێزاندارە، تۆمەتبارەكان بەنیازبوون لە شاری سلێمانیيەوە ماددە هۆشبەرەكان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیيەكان ڕاگیراون و دەستبەسەر ماددەهۆشبەرەكاندا گیراون”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی وەڵامی داواكەی سەدر دەداتەوە

بابەتی دواتر

شاژنی بەریتانیا كۆچی دوایی كرد و چارلس فلیپ دەبێتە پادشا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share