کارمەندانی کارەبای سلێمانی بەهۆی زیادکردنی دەوام مانگرتنیان دەستپێکرد

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، ناڕەزایەتییان دژی زیادکردنی ڕۆژەکانی دەوام و نەمانی نۆرە (تناوب) دەربڕی و مانگرتنیان دەستپیکرد.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بۆ پیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر زیادکردنی دەوام و بەردەوامیی لێبڕینی موچە مانگرتنیان دەستپێکردووە”.

بەپێی وتەی سیروان محەمەد، دواکاریی مانگرتووەکان گەڕاندنەوەی دەوامی بەنۆرەیە لەکاتێکدا لێبڕینی موچە بەردەوامە یان لابردنی لێبڕینی موچەکانیان لەئەگەری زیادکردنی ڕۆژەکانی دەوامکردن.

لە هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم نیازی خۆی بۆ نەهێشتنی دەوامی بەنۆرە ڕاگەیاند، لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە، حکومەتی هەرێم بڕیاری دەوامکردنی بەشێوەی نۆرە لە دامودەزگا حکومییەکان دا.

ڕۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو و بەلێبڕینی 21% ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی بەروبوومی هەنجیری هەواری شار بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەروبوومی هەنجیری ناو پاركی هەواری شار دەفرۆشێتەوە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی پاركی…
Total
0
Share