کەجەکە داوایەک ئاڕاستەی خەڵکی باشور دەکات

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنورەکانی باشوری کوردستان، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات هەڵوێستیان هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەجەکە داوای لە ڕۆشنبیر، هونەرمەند، گەنجان و خەڵکی باشوور کرد لەدژی هێرشەکانی تورکیا لە سەرتاسەری باشووری کوردستان هەڵوێست بنوێنن.

ماوەی سێ ڕۆژە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر سنورەکانی باشوری کوردستان بەردەوامە و بە پێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای تورکیا دوو بنکەی نوێیان لەسەر سنور دروستکردووە.

لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” هێرشی بەرفراوانی دەوڵەتی تورک لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەڕێوەدەچێت، کە هاوکات هێرشی داگیرکەرانەیە بۆ پەیوەستکردنی بە دەسەڵاتی خۆی، دەیەوێت گەریلا پاکتاو بکات و سەرچاوە و ناوەندی هەرە بەرخۆدێری باشووری کوردستان بێکاریگەر بکات، بەو شێوەیەش هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بێ ئیرادە بکات و باشووری کوردستان بخاتە ناو سیستمی قڕکردنەوە”.

کەجەکە دەڵێت، ” پێویستە ڕۆشنبیر و هونەرمەندانێک کە هۆش و ئیرادەی باشووری کوردستانن، دەستوبرد لە دژی ئەم هێرشانە هەڵویست نیشان بدەن، لەگەڵ خەڵکی باشووری کوردستان، دژی داگیرکاری هەڵمەتی بەرخۆدان پێشبخەن، پێویستە خەڵکی باشووری کوردستان جارێکی دیکەش بیری وڵاتپارێزی خۆیان نیشان بدەن، پێویستە گیانی بەرخۆدانێک کە خەڵکی ئامێدی، دێرەلۆک و شیلادزێ نیشانیان دا، لە هەموو باشووری کوردستان بڵاوببێتەوە”.

بابەتی پێشتر

فیۆرنتینا 1-1 یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان 1-0 هیلاس ڤیرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە کەمێک دابەزیوە.…
Total
0
Share