شارەوانیی كەلار لەبارەی پێدانی زەوییەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لەبارەی پێدانی زەوی بە كەسوكاری سەربەرزی ئەنفال و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

ئاگاداری ئەم ناوانەی خوارەوە دەكەینەوە كە پێشتر ژمارەیان وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی زەوی لەماوەی هەفتەیەكدا سەردانی شارەوانیی كەلار بكەن بەمەبەستی وردبینیكردنی ناوەكان و پڕكردنەوەی بەڵێننامە بۆیان .

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە ناسنامەی باری شارستانی (جنسیە) یان كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری (خۆی و هاوسەری) لە پەڕەیەكدا كۆپی بكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەفتانە لیستێك ناو ئاگاداردەكرێنەوە بەمەبەستی وردبینكردن و پڕكردنەوەی بەڵێننامە بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێکاری بەگرێبەستبوونیان، لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت. عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست،…
Total
0
Share