لەبارەی ئابوریی جیهانەوە هۆشداری دەدرێت

پەیمانگایەكی نێوەدەوڵەتی پێشبینیكردووە، تا سێ دەیەی دیكە جیهان 18%ی بەرهەمی ناوخۆیی خۆی لەدەست بدات.

پەیمانگای “سویس ری” لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “تا ساڵی 2050، ئابوریی جیهان لەڕووی بەرهەمی ناوخۆییەوە زیانی گەورەی پێدەگات و 18%ی لەدەست دەدات”.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی پەیمانگاكە، تا ئەو كاتە پلەی گەرمای زەوی 3.2 پلە بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر لە جیهاندا ڕێوشوێن بگیرێتە بەر ئەوا ئەو ڕێژەیە بۆ 14% و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماش بۆ 2.6 پلە كەم دەبێتەوە.

هۆشداریی ئەوەشی داوە، ئابوریی ئاسیا زۆرترین زیانی پێدەگات و تەنها چین 24%ی بەرهەمی ناوخۆی خۆی لە دەست دەدات تا سێ دەیەی دیكە.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، بەڵام تا ئەو كاتە ئەمریكا 10% و ئەوروپا 11%ی بەرهەمی ناوخۆی لەدەستدەدات.

لە كۆتایی ڕاپۆرتەكەیدا پەیمانگاكە باسی لەوەشكردووە، دەكرێت زیانەكان قورس تر بن ئەگەر ڕێوشوێنی خێرا نەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

كازمی وەزیری تەندروستیی عێراقی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share