نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەكی تری بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 48 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەو بەرزبوونەوەیە لە نرخی نەوتی برێنت دا بریتییە لە ڕێژەی 0.13%ی بەهاکەی، هاوكاتی ئەوەش نەوتی خاوی ئەمریكا نرخەكەی بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 45 دۆلار و 73 مامەڵەی پێوە كرا.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا و بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنا و ئەو نیمچە پەككەوتنەی زۆربەی كەرتەكانی ئابوری لە سەرتاسەری جیهاندا گرتەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕادەیەكی زۆر دابەزی و هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

وەك هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە و بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڕێككەوتنێكی لەنێوان ئەو وڵاتانەدا ئیمزاكرد بۆ کەمکردنەوەی بڕی نەوتی هەناردەکراو، بەڵام ئەو ڕێگەچارەیەش نەیتوانی كۆتایی بە قەیرانەكە بهێنێت و تا ئێستاش نرخی نەوت لە ئاستێكی نزمدا ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share