وەزارەتی بازرگانی ئامادەکاری بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرسی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و ئامادەکارییەکانیش دەستیانپێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی بازرگانی ئاشکرایکرد، “کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێم، بەئامادەبوونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دانەوێلەی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک کۆبوونەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، “باس لە ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی بەبازارکردنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لە سایلۆکان کراوە و چەندین خاڵ وەک ئامادەکاری تاوتوێ کران و بڕیاریان لەسەردرا”.

بابەتی پێشتر

ئاماری قوربانییانی ڕووداوی نەخۆشخانەكەی بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

پۆگبا بەڕۆژوو دەبێت، بە چ شێوەیەک هاوسەنگی ڕادەگرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواودەکرێت

وەزیری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، “تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار- دەربەندیخان تەواودەکرێت”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند،…
Total
0
Share