ڕوسیا.. هێرشێكی ‘تیرۆریستی’ پووچەڵكرایەوە

میدیای ڕوسیا بڵاویكردەوە، هێرشێكی تیرۆریستی كە بڕیاربوو لە ڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامبدرێت، پووچەڵكرایەوە و هێرشبەرەكەش دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕوسیا بە ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی ڕوسی ڕاگەیاندوە، “لە مۆسكۆ هێرشێكی تیرۆریستی لەڕێگەی بۆمبەوە پووچەڵكرایەوە، تیرۆریستەكەش دەستگیركراوە.”
بە گوێرەی ئاژانسەكە، تیرۆریستەكە كە بۆ گرووپێكی تیرۆریستیی جیهانی كاردەكات، بە نیازبووە بارەگایەكی حكومی بتەقێنێتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، میدیای ڕوسیا كوشتنی دوو چەكداری لەلایەن ئاسایشی ڕوسیا-وە ڕاگەیاند، كە پلانیان داڕشتبوو هێرشی تیرۆریستی لە شاری ڤۆڵگۆگراد ئەنجامبدەن، “ئاسایشی ڕوسیای هەوڵی دابوو دەستگیریان بكات، بەڵام دوو تیرۆریستەكە بەرگرییان كردبوو، سەرئەنجام كوژرابوون.”
بابەتی پێشتر

کێ دەبێتە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید؟ پۆچتینۆ لەنێوان زێدان و ڕائولدایە

بابەتی دواتر

فەڕەنسا.. بەهۆی بۆمبەوە وێستگەیەكی شەمەندەفەر چۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share