بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، شەقامی سەرەكی چاڤیلاند لەسەر شەقامی مەلیك مەحمود تا فولكەی بەرزاییەكانی سلێمانی، تۆڕی رووناكی نوێ و هاوچەرخی بۆ دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، شەقامی سەرەكی چاڤیلاند لەسەر شەقامی مەلیك مەحمود تا فولكەی بەرزاییەكانی سلێمانی، تۆڕی رووناكی نوێ و هاوچەرخی بۆ دادەنرێت، لە ئێستاشدا بەشی سێیەمی شەقامەكە لە فولكەی بەرزاییەكانی سلێمانی تا شاری دایك لە قۆناغی جێبەجێكردندایە.
زانیار حەمە شێخ فەرەج سەرپەرشتیاری پرۆژەكە رایگەیاند، بودجەی پرۆژەكە بریتییە لە 171 ملیۆن و 664 هەزار دینارە لەلایەن بەشی رووناكی و ئەندازەی شارستانی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.
وتیشی، بەشی سێیەمی پرۆژەكه لە21 ی 1 ی 2025 دەست بەكاربوونی بۆ كراوە و كاركردن تیایدا بەردەوامە و بڕیارە لە ماوەی 150 رۆژ تەواو ببێت، لە داهاتوودا بەشی یەكەم و دووەمی شەقامەكە ئەو ستوونانەی كە ئێستا هەن لادەبرێن و وەك بەشی سێیەم تۆڕی رووناكی نوێی بۆ دادەنرێت، تا بەدرێژایی شەقامەكە لە شەقامی مەلیك مهحمود تا فولكەی بەرزاییەكانی سلێمانی یەك جۆر ستوسن و پێكهاتەی رووناكی بێت