وەزارەتی پلاندانانی عێراق چۆن ڕوبەڕووی هەژاری دەبێتەوە؟

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردووە، پلانیان هەیە كە ڕوبەڕووی هەژاری ببنەوە، پارێزگای موسەناش زۆرترین ڕێژەی هەژاری تێدایە.

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی پلاندانان پلان و سیاسەتی هەیە بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ هەژاری دابنێت، بۆ ئەوەی وا لە هەژاران بكرێت بتوانن داهاتی ڕۆژانە و شوێنی نیشتەجێبوونیان هەبێت”.

وتەبێژەكەی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، “وەزارەتەكەمان كاردەكات بۆ ئەوەی پاڵپشتی لەو گوندانە بكات كە زۆرترین ڕێژەی هەژاری تێدایە”.

ئاشكراشیكردووە، لەڕێی ئەو پلانەوە دەیانەوێت وا بكەن، خزمەتگوزاری و داهاتی تاكی گوندەكان فەراهەم بكرێت.

لەبارەی دەستپێكردنی ئەو پلانانە، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، “لە قۆناغی یەكەمدا لە هەریەك لە پارێزگاكانی موسەنا و سەڵاحەدین و دهۆك دەست بە پرۆژەكانی بوونیادنانەوەی گوندەكان دەكرێت”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پارێزگای موسەنا زۆرترین ڕێژەی هەژاری تێدایە كە 52%، دواتر پارێزگای دیوانیە و پارێزگای زیقار دێن، هەرێمی كوردستان ڕێژەی هەژاری كەمترە”.

بابەتی پێشتر

وێستهام 0-1 چێڵسی

بابەتی دواتر

زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن
شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share