كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە پرۆژەی بودجە دواخرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ئەو كۆبوونەوەیەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ئەنجامیبدات، بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخرا.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی یەكەم بڵاویانكردەوە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخراوە كە بڕیارە تایبەت بێت بە تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بەر لەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “شاندی هەرێم و بەغداد ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە هەمان ڕێککەوتنی ساڵی پار لەناو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 جێگیربکرێت و ڕێژەی 12.6ی پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، “مەرجی بەغداد لە ناردنی پشکی هەرێم ئەوەیە، هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی مانگانە لەگەڵ 50%ی داهاتی خاڵە سنورییەکان ڕادەستی بەغداد بکات، لەبەرامبەردا عێراق بەناردنی 900 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم پابەندکراوە”.

دووشەممەی ڕابردوو 30ی تشرینی دووەم مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوایكرد بەپەلە پرۆژەیاساكە بگەیەندرێتە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی وردبینیكردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو…
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەتای کۆتاییهاتنی هەژموونی ئێرانە

دوای پاڵپشتیی دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە دوێنێ دووشەممە پەسەندیکرد، سەرەتای پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی…
Total
0
Share