ڕۆژئاوای كوردستان.. هاوپەیمانان لەگەڵ هەسەدەدا ڕاهێنان دەكەن

هێزەكانی سەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لە ڕۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ هەسەدەدا سەرقاڵی ڕاهێنانن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی هاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لەگەڵ هەسەدە بە چەك سەرقاڵی ڕاهێنانن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “شوێنی ڕاهێنانەكەیان لە ناوچەی كێڵگەی نەوتی عومەر بوون لە دێرزۆر، لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات”.

ڕوانگەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، ڕاهێنانەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ هەسەدە هاوكاتی هەندێك جوڵە و هەنگاوی نوێی ئەمریكایە لە سوریا.

 

بابەتی پێشتر

هەولێر.. دەستگیركردنی كەسێك كە خۆی وەك ئەفسەری دژەتیرۆر ناساندووە

بابەتی دواتر

ماینز 2-1 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share