هەولێر.. دەستگیركردنی كەسێك كە خۆی وەك ئەفسەری دژەتیرۆر ناساندووە

لە هەولێر كەسێك دەستگیركراوە، کە “ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستانی بەکارهێناوە بۆ مەرامی تایبەت”.

دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای بە دەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تاوانبار (ڕ.ئ.ئ)، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هاوکاری و ھەماھەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر توانییان ناوبراو دەستگیر بکەن”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پاش لێکۆڵینەوە لە گەڵی، تاوانبار دانی بە تاوانەکانیدا نا، کە ناو و پێگەی ئەفسەری دژەتیرۆری کوردستان و چەند کونسوڵخانەیەکی وڵاتانی بەکارهێناوە بە مەبەستی ساختەکاری و فێڵکردن بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی مادی و گەیشتن بە مەرامە تایبەتەکانی”.

دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دڵنیایی دەدەنە هاونیشتمانیان و هەموو لایەک، کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەروماڵی هاوڵاتییان و دەستگیرکردنی تاوانبارانە و ڕادەستکردنیانە بە دادگا لەپێناو هێنانەدی”.

بابەتی پێشتر

توركیا دژایەتیی خۆی بۆ بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئەرمەنییەكان دەربڕی

بابەتی دواتر

ڕۆژئاوای كوردستان.. هاوپەیمانان لەگەڵ هەسەدەدا ڕاهێنان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share