مەسعود پزیشکیان بۆ ئەمریکا: بە چی گوناهێک 160 منداڵی خوێندنگەیەکتان کـ.ـوشت؟

سەرۆککۆماری ئێران پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، بە چی گوناهێک 160 منداڵی خوێندنگەیەکتان لە میناب کوشت؟

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ئەوانەی بانگەشەی ئاشتییان بۆ جیهان دەکرد، بە شێوازێکی دڕندانە خوێندنگە، نەخۆشخانە و یاریگەی وەرزشییان بۆردومانکرد و تەنیا لە حاڵەتێکدا، 160 منداڵی بچووکیان لە میناب کۆمەڵکوژکرد.

نووسیویشیەتی، “ئەوانەی ئەم کارەساتانە دەبینن و بێدەنگ دەبن، هاوبەشی ئەم تاوانانەن؛ بە چی گوناهێک کوژران؟”.

لە ڕۆژانی سەرەتای جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، خوێندنگەیەک لە شاری میناب بەچڕی بۆردومانکرا و بەهۆیەوە [وەک میدیاکانی ئێران باسیان کردووە] لانیکەم 160 خوێندکار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای چوار ساڵ لە دادگایی نەکردنی، تورکیا ماوەی زیندانیکردنی کاڤالای درێژکردەوە

دادگای تورکیا ئەمڕۆ هەینی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی عوسمان کاڤالای سەرمایەداری تورکی دا، ماوەکەش تا دانیشتنی داهاتووی دادگا…
Total
0
Share