ژمارەیەك لە فەرمانگەكانی سەر بە هەردوو وەزارەتی دارایی و ناوخۆ، ژمارەیەك پێشنیازی نوێ تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و خوارمۆدێل پێشكەشدەكەن.
لیژنەیەكی پێكهاتوو لە بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم، لە ڕۆژی 21ی ئەم مانگەدا چەند پێشنیازێكیان تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو، لێدراو و خوارمۆدێل پێشكەشكردووە.
پێشنیازەكان پاش ئەو گۆڕانكارییانە دێن، كە تایبەت بە هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
بەپێی پێشنیازەكان ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەدەكرێن، پێویستە ئەم كەموكوڕییانەی تێدا نەبێت:
– ژێرئاوکەوتوو، سووتاو و بڕاوە نەبێت.
– شاسیی بڕاوە یان لەحیمکراو نەبێت.
– شان و سەقفی بڕاوە نەبێت.
– هەردوو ئێرباگی شوفێر و تەنیشت شوفێر کاربکات.
هەر بەپێی پێشنیازەكان، كە دەخرێتە بەردەم وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی بۆ دەركردنی ڕێنمایی نوێ، 10 جۆر ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراون مۆدیلی تا 10 ساڵ خوارتریان هاوردەبكرێت، بەمەرجێك بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار بدرێت بۆ هەر ساڵێك خوارمۆدێلی.
ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاكنەكراوە، ڕێگەی هاوردەكردنیان پێدەدرێت، بەمەرجێك نابێت پێش چاككردنەوە بچنە سەر شەقامەكان، وەك ئەوەی لە پێشنیازەكاندا هاتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، 80٪ی ڕسوماتە دیاریکراوەکانی ئەو پێشنیازە بۆ وەزارەتی دارایی دەبێت و 20٪ی دەخرێتە سەر هەژماری پەرەپێدانی هاتوچۆی پارێزگاکان.
دەقی پێشنیارەكان: