وەزارەتی تەندروستی: دوانزە کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، 513 کەسی دیكە توشی ڤایرۆسەکە بوون و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر 60 کەس توشی کۆرۆنا بوون، 43 لە سلێمانی، 368 لە دهۆک، هەڵەبجە 10 کەس و لە گەرمیان 32 کەس توشی پەتاكە بوون”.

هەر بەپێی ئامارەکە، کەسێک لە هەولێر، چوار کەس لە سلێمانی، شەش کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە گەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تاوەکو ئێستا 145 هەزار و 188 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 122 هەزار و 35 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 944 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share