یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا گەیشتووەتە زیاتر لە 145 ملیار دۆلار

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، “یەدەگی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژووی وڵاتەکەیدا و 145 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە”.

لە لێدوانێکیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، “یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەی، کە بەرزترین ئاستە لە مێژووی وڵاتەکەماندا، کە 145 ملیار و 456 ملیۆن دۆلارە”.

یەدەگی نێودەوڵەتیی تورکیا لە 8ی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ 5 ملیار و 356 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە، هاوکات لەو ماوەیەدا یەدەگەکان لەو وڵاتە چەند جارێک ئاستی مێژووییان تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
Total
0
Share