ئەگەر جەنگی ئەتۆمی ڕووبدات هیچ شوێنێکی ئارام لەجیهاندا دەمێنێت؟

دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا سەبارەت بە هێزی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی بۆ ئەوەی لەحاڵەتی ئامادەیی تەواودابن، هەروەها هۆشدارییە یەک لەداوی یەکەکانی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ ئەگەری ڕوودانی جەنگی جیهانیی سێیەم کە جەنگێکی ئەتۆمیی وێرانکەر دەبێت، مەترسییەکان لە هەڵگیرسانی جەنگیێکی ئەتۆمیی کە زۆرینەی مرۆڤایەتی لەسەر هەسارەی زەوی لەناودەبات زیادیکردووە.

شارەزایان لەوبارەیەوە دەڵێن، ئەگەر هەر جەنگێکی ئەتۆمی ڕووبدات کۆتایی بە مرۆڤایەتیی دەهێنێت.

بەڵام لەگەڵ ڕوودانی هەر کارەساتێکی لەوشێوەیەدا مرۆڤ بەدوای شوێنێکی ئارام و پارێزراودا دەگەڕێت بۆ خۆشاردنەوە.

حەشارگەکانی ڕوسیا

نامۆ نییە کە ڕوسیا لەپێشەوەی ئەو شوێنانەیە کە بیری لە دروستکردنی حەشارگە و شوێنی سەلامەتکردووەتەوە بۆ هەرکاتێکی پێویست بەمەبەستی مانەوەی.

بەڵام ئەم حەشارگانە تەنها بۆ دەوڵەمەندترینەکانی ئەو وڵاتەیە.

بۆ دانیشتووانی دیکەی جیهان پێشنیازی چەند شوێنێک هەیە کە دەکرێت سەلامەتبن، ئەگەر توانا و کات و هەلی دەستگەیشتن پێیان هەبێت لە حاڵەتی روودانی جەنگی ئەتۆمی.

شارەزایان پێشنیازی ئەنتارکتیکا دەکەن (کیسوەری جەمسەری باشووری زەوی) کە یەکێک دەبێت لە سەلامەتترین شوێنەکانی جیهان.

بەپێی بۆچوونی ژمارەیەک لە شارەزایان شاری بێرسی ئوسترالی یەکێکی دیکەیە لە شوێنە سەلامەتەکان بۆ خۆشاردنەوە.

هەروەها شوێنێکی دیکەی سەلامەت دورگەی باشووری نیوزلەندایە، هەروەها دورگەی ئیستەر لە زەریای هێمن، لەدووری دوو هەزار میل لە ئەمریکای باشوورەوە.

هەروەها دورگەکانی مارشاڵ، کە زنجیرەیەک دورگەی کەناراوین، ناوچەی ئارام و سەلامەتن.

لەگەڵئەوەشدا ڕوسیا جەختدەکاتەوە روودانی جەنگی ئەتۆمیی بەهەمووشێوەیەک دوورە، ئەوان پابەندن بە پێوەر و مەرجەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: بەکتریای ڕیخۆڵەکان هۆکارن بۆ تووشبوون بە بیرچوونەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بازێكی دیكەیدا و 118 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستیلەكاركێشایەوە

بەهۆی پۆستێكی ئەلیكترۆنییەوە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد. سویلا برایڤمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوە دوای ئەوەی…
Total
0
Share